Videos

ژنانی هۆشیار بەرد ناگرنە یەکتری بەڵکو پێکەوە رووبەرووی ستەمکارییەکان دەبنەوە.

19 October 2026

بە تامەزرۆییەوە بۆ باران لە ئاسمانی دەڕووانی
لە سەر زەوی چێنەری ژیان و سەوزایی بوو.
خەمی وشکەساڵیی و شین نەبوونی درەخت، گەورەترین ژانی بوو.
لە بەرهەمدا دەستی سەوزی قورس بوو.
ئەو پیاوە باوکی من بوو.
دارەزەیتوونێکی میهرەبان و سەوز،
بە بەرگێکی پڕ لە ئارامییەوە ژیا،
شیعری هێمن و دەنگی زیرەک.
لە ئاوارەیی ئەنفالیشدا چۆکی بەهێز بوو.
تاڵی و زەحمەتییەکانی ئەم دنیایەی قوت دەدایەوە و شیرینی و خۆشەویستی بە ژیان دەبەخشی و رەنگی بە هەموو شتێک دەدا.
ئەو ژنە دایکی من بوو.
پێنج ساڵە ئەم دنیایەتان چۆڵکردووە
بە سەریەرزیی و شانازییەوە یادتان دەکەمەوە.
هاوژین زیبا
١٢/١٠/٢٠٢٦

(UGM Union Gospel Mission) دوا ڕۆژی کاری خۆبەخشیم لە

09 October 2026

(UGM Union Gospel Mission) دوا ڕۆژی کاری خۆبەخشیم لە

`١٣ی ئۆکتۆبەر ٢٠٢٦ رۆژێکی تایبەتیە لە مێژووی کەنەدا کە پێی دەگوترێت “رۆژی سوپاسگوزاریی”. لەم رۆژەشدا وەک هەموو رۆژێکی تر خەڵکانی بێلانە و برسی داوەتی خۆراکێکی جوانن، بەڵام بە پێی نەریتی مێژوو هەم لە کەنەدا و هەم لە ئەمەریکا گۆشتی قەلە کە لە هەندێک شوێنی کوردستان بۆقلەمون و عەلەشیشی پێ دەڵێن. خۆراکی رۆژانە بریتیە لە پارچە گۆشتێکی جوان، مریشک، ماسی و سەوزە و رووەکی تازە. ئینجا جۆرێکی پەتاتە، برنج یان پاستا یان هەر کاربۆهێدراتێکی تر. خواردنەکە هەمیشە بە جوانترین شێوە بە رێزەوە دادەنرێت و بە شەخسی دەخرێتە بەر دەم میوانەکان. هەمیشە بە خواردنەوەیەکی وەک و شیر و شەربەتی چیاوازو پارچەیەک شیرینیش وەک پاشخواردن. لە دەریشەوە شوكلاتەی گەرم کە پەیتا پەیتا هەر لە لایەن خۆبەخشانەوە دەبەخشرێتەوە. بەیانیان قاوە و بەرچایی و هتد. هەموو ئەمانە لە چوارچێوەی ڕازی پەنهان و رێزگرتن لەوەی بەرامبەر بێ هیچ جیاوازیەکی رەگەزیی، ئاینیی، سێکسیی، یان قەزاواتی شەخسی بۆ ناشیرینکردنی مرۆڤ. بێ هیچ قێز و ڤێز و لچ هەڵقورتان و لووت بادان و سینگ هەڵتەکاندنێک و پێ پێکەنینێک. هەموو ئەمانە بەبێ ئەوەی ناوی خێری لێ بنرێت، یان کەسێک ببێت بە خێرەومەند و کەسێکیش بە سواڵکەر، بێ ئەوەی کەس چاوەڕووانی بەهەشت و حۆری و پووشە خورمای بەهەشت بێت. بێ ئەوەی کەس ناوی بەخشندە و حاجی و شێخ و سەید و خێرخوای لێ بنرێت و بۆ خۆیی بکات بە شەهادەی قیامەت و بردنەوەی بەهەشت و بە پلەی کۆمەڵایەتی. ئەمڕۆ وەک دوا رۆژ رێبوار -یش خۆی ناونووس کرد و لەگەڵ نزیکەی پەنجا کەسی تردا پێکەوە بووین. ئەوەی لێرەدا نایبیستیت و نایبینیت و هەستی پێ ناکەیت جیاوازی ژنبوون و پیاوبوونە. لێرە ژن و پیاو مرۆڤن و هاوکات هەردووکیان تایبەتمەندی خۆیان هەیە! قاچی رووت و پانتۆڵ و کراس و لێوؽکی سوور و پشتێکی چەماوە و زیبکەیەک و قژێکی کورت یان درێژ و مەمک و سینگی تەخت لە هیچ باسێکدا نیین. مرۆڤ لە هاوئاهەنگیەکی رێکخراوەدا دەژی! هاوژین زیبا ٢٠٢٦/١٠/٩

A Beautiful Thanksgiving Celebration! ❤️ (We started celebrating today,

October 9, and will continue until Monday, October 12. Thanksgiving Day in Canada, not the US!) Today was my last day volunteering at UGM (Union Gospel Mission), Vancouver, B C. I’m proud of the wonderful work UGM does, serving the community with food, drinks, and other essential necessities. It’s meaningful work that not only makes a difference in people’s lives but also warms the hearts of those involved. I will miss my fellow volunteers and the staff, and I sincerely hope to see them all again soon. Thank you, UGM, for giving me the opportunity to be part of something so meaningful! ❤️

لە ئاسمان داوای باران دەکەن، ئاگایان لە رەگی خۆیان نییە لەسەر زەوی چۆن هەڵدەکێشرێن و دەفرۆشرێن..

06 October 2026

عەوداڵی عەیب دۆزینەوە لە ژن

27 September 2026

گەڕان لە ناو ئەدەبیاتی کوردیدا بە دوای ئەو وشانەی باس لە جوانیی و سێکسیی جەستەی ژن دەکەن، وەک ئەوە وایە لە دەریادا دڵۆپە ئاو کۆبکرێتەوە. هەر هەورامان بە تەنیا ئەو دەریایەیە، جا بە هەموو ئەو ڕاتەکاندن و هەڵبەزە و قەڵبەزە و سەرەوخوارکردنی هەموو ماسولکە و جومگەیەکی جەستە، لە ڕەشبەڵەکی پیاوان و ژنان، لە هاوئاهەنگیەکی بێ کۆتاییدا. جا با ببینرێت کە سەرانسەری کوردستان چ جۆش و خرۆشێکی ئاواز و موزیکی مێژوویەکە کە پؽش هەموو دینێک هەبووە. ئەو ئاواز و موزیک و ئەو یاری بە جەستەکردنە و ئەو هونەری خۆبزوواندنەیە یەکێکە لەو پایانەی کوردی بە پێوە ڕاگرتووە و هێشتوویەتەوە لە بەرامبەر وەحشیترین شێوەی داگیرکەردا. ئەوانەی بە ناوی دین و مینەوە دەیانەوێت ئەو پایەیەی هەبوونی کورد بڕووخێنن، دەبێت چی دەعبایەکی پیسی چڵکنی بێئابڕوو و گەوجی لە دەست دەرچوو بن.

ئالوودەبوون بە جەهل و دوور لە زانست بوونیان لێبووە بە راستی ژیان.

23 September 2026

Hawzhin Ziba

13092026

لە سەر پرسی مسیار و سیغە

17082026

گوارەی ئازار، خشڵە نادیارەکەی ژن!

19052025

ئەوەی بە ژنی کورد دەکرێت، با بە دەواری شڕی ناکات!

09092026