عەرشی پەروەردگار

The Heaven of God عەرشی پەروەردگار

پیاوان بە ناو جەنگەڵستانی مێژوودا بڵاوبووبوونەوە و بە دەستی بە مەشخەڵ و خەنجەرەوە بە دوای ئەو دەعبایەدا دەگەڕان. ژنەکانیش لە ناو ئەشکەوتەکانیاندا مابوونەوە و دەست لە سەر دڵیان و دەست لە سەر سەری منداڵەکانیان چاوەڕووانی ساتی بیستنی هاواری خۆشمژدەی پیاوەکانیان بوون کە بە شەرەفی ڕزگارکراوەوە لە ئەشکەوتەکانیان نزیک دەکەونەوە. هەموویان ماندووی ڕاوە دەعبای شەرەف بوون.
هەموو پیاوێکیان باوەش بە ئەشکەوت و بە ژن و بە منداڵی خۆیدا دەکاتەوە. باوەش بە پیرۆزترین سامان و موڵکی شەخسیی خۆیاندا دەکەن و هەناسەی شەرەفمەندیی و کەرامەتداریی هەڵدەمژن.
ئەو شەرەف و کەرامەتەی بە تەنها دووخوێنێک یان بەندیخوێنێک ناتووانێت بیپارێزێت، بەڵکو بە کۆدەنگیی و هاوهەستییەکی پێکەوەیی باڵاتر لە هەر شتێک دەپارێزرێت.

ناو: عەرشی پەروەردگار
بابەت: ڕۆمان
کتێبی یەکەم
نووسینی: ڕێبوار ڕەشید
خوێندنەوەی: هاوژین زیبا
کاری دەنگی: هاوژین زیبا – شوان
پێکهاتووە لە ( ١٧) بەش